دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٨٬٨٤٩ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |

زایەندێتیی مرۆڤ یان سێکشواڵیتیی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human sexuality) بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە دەئەزموون یان خۆیان دەردەبڕن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی بەربڵاوە و لە سەردەمی جیاوازدا کۆنتێکستە مێژوویییەکەی گۆڕاوە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسیی مرۆڤ.
خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە.
بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک تاک دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ئارەزووی چالاکیی سێکسیی زیاد دەکات. ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ تیۆرییەک لەسەر ھۆکاری خواستی زایەندی پشتگیرییەکی بەرفراوانی بەدەست نەھێناوە، بەڵگەی زۆر زیاتر ھەیە کە پشتگیری لە ھۆکارە ناکۆمەڵایەتییەکانی خواستی زایەندی بکات لە چاو ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت بۆ نێرەکان. گریمانەکانی ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا پشتیان بە بەڵگەی لاواز بەستووە، کە بەھۆی چەندین ھۆکاری سەرلێشێواوەوە داچۆڕاون. ئەمەش زیاتر بە بەڵگەی نێوان چاندەکان پشتگیری دەکرێت چونکە ئەو چاندانەی کە بە ھزرێکی فراوانەوە تەماشای ھاوزایەندخوازی دەکەن ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزتریان لە ھاوزایەندخوازی نییە بەراورد بەو چاندانەی کە بەپێچەوانەوە تەماشای دەکەن. (تەواوی وتار...)
- ٢٢ی ئاب – لە ئەنجامی پێکدادانەکانی لالەزار لە سلێمانی، لاھور شێخ جەنگی (لە وێنەکەدا) لەگەڵ براکەی و چەندین چەکداری تر دەستبەسەر کران.
- ٧ی ئاب – جیم لۆڤێڵ، ئەستێرەگەڕی ئەمریکی و فەرماندەی ئەپۆلۆ ١٣ لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٤ی تەممووز – پێکدادانی چەکداری لەسەر سنووری کەمبۆدیا و تایلەند لە درێژەی ناکۆکییە سنوورییەکاندا دەستی پێکرد.
- ١١ی تەممووز – گرووپێکی ٣٠ کەسی لە پارتی کرێکارانی کوردستان پێکھاتوو لە ١٥ گەریلای ژن و ١٥ گەریلای پیاو لە ئەشکەوتی جاسەنە لە نزیک گوندی کانی خان، وەک نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتی چەکەکانیان سووتاند.
- ٢٢ی حوزەیران – ھێرش بۆ سەر کڵێسایەکی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی لە دیمەشق، لانیکەم بووە ھۆی کوژرانی ٢٥ کەس.
- لەساڵی ١٨٦٩ دا ، مەهاتما گاندی ڕابەری شۆڕشی گەلی هیندستان لەدایکبوو.
- لەساڵی ١٩٥٩ دا ،پارتی دیموکراتی کوردستان، لهشاری بەغدا ی پایتهختی عێراق چوارهم كۆنگرهی خۆیی سازكردووه، كه ماوهی چهند ڕۆژێكی خایاند.
- لەساڵی ٢٠٠٤ دا ،لهچهندین شاری هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا خۆپیشاندانی فراوان ئهنجامدرا، تێیدا داوای ئهوهكرا، ڕیفراندۆم له باشووری کوردستان ئهنجام بدرێت، بۆ ئهوهی گهلی کورد بڕیار لهچارهنوسی خۆی بدات.
- … کە ئۆتۆمۆبیلێکی ئاسایی لە ٣٠،٠٠٠ پارچەی بچووک و گەورە پێکدێت؟